کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بارانبارین دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچە  شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە  ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی باران بارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی کە بارانی مام ناوەندی لێدەبارێت بەڵام بۆ ناوچەکانی تر نمە باران دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەیە، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی یەکشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن, لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین مامناوەند دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوریەکان. 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٧ 

سلێمانی : ١٦

دهۆک : ١٦

کەرکوک : ٢٠

هەڵەبجە : ١٨

زاخۆ : ١٧

سۆران : ١٣

حاجی عۆمەران: ٦

گەرمیان : ٢٢



AM:10:53:09/03/2024