قایمقامێکى بە وەکالەت بۆ قەزای هەریر دانرا

ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگاى هەولێر بە قەزابوونى هەریرى راگەیاند و قایمقامێکى بە وەکالەتیان بۆ دەستنیشانکرد. 

پارێزگاى هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە ڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، دواى تەواوبوونى ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان و لە يادى ٣٣ ساڵەى ئازادکردنى هەریر بە فەرمى بە قەزابوونى هەریرى ڕاگەیاندن و شێروان جەلالیش وەک قائیمقامى قەزاکە بەوەکالەت دەستبەکاربوو". 

ئەوەش هاتووە" پارێزگارى هەولێر، وێراى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتوانى دەڤەرەکە بە بۆنەى ساڵڕۆژى ئازادكردن و بە قەزابوونى ناحییەکەیان کە خواست و داواکارى ئەوان بوو، ڕایگەیاند بەو ئومێدەى بە هەموو لایەک بتوانین خزمەتى زیاتر و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى پتر پێشکەش بە خەڵکى ئەو ناوچەیە بەگشتى بکەین کە شایستەى هەموو خزمەتێکن".


PM:10:02:10/03/2024