ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە پێکهاتەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمئ پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ هەریەک لە پارتەکانی سریان، ئاشوور، کلدان و ئەرمەنییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و سکاڵاکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەین".
ئەو لایەنانە ڕاشیانگەیاند" بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق ناڕەوا بوو کە هەنگاوێک بوو بۆ لێدان لە پێکەوە ژیان و سەرپێچیکردنی دەستور و یاسا".
دەشڵێن" دادگای فیدراڵی کۆتای پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، بەڵام بەلایەوە ئاساییە کە کۆتا لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەبێت".