کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات خێرای با (٥ – ١٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو، هەروەها خێرای با (٥ – ١٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. 


AM:10:08:12/03/2024