کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پله‌كانی گه‌رما بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. 


AM:10:21:13/03/2024