بۆچی ریاڵ مەدرید دەمامکی ئۆکسجینی بەکاردەهێنرێت

پێگەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی هۆکاری ئەنجامدانی راهێنان بە ئۆکسجینەوە لە لایەن راهێنەری  جەستەیی پینتۆسە بۆ قۆناغی کۆتایی وەرز ئاشکرادەکات.

ریلیڤۆ ئاشکرای دەکات، دوای ئەو زنجیرە یەکسانبوونانەی کە تیپەکە لە یارییەکانی ئەم دواییەدا تۆماری کردووە، پێداچوونەوەیەک بە باری جەستەیی تیپەکە دەکرێت بەم شێوەیە.

هەروەها  ستافی ڕاهێنەرایەتی ئەنچیلۆتی کە پینتۆس لە ڕاهێنەرایەتیدایە، دەیانەوێت لە سەختترین بەشەکانی ئەم وەرزەدا تا دەتوانن یاریزانەکانیان باشتر بکەن بەمشێوازە.

  
 ئەمە دووەمجارە لەم وەرزەدا یاریزانان ئەم پشکنینانەیان ئەنجامداوە کە لەلایەن پینتۆسەوە ئەنجامدراوە، کە پێشتر لە ٨ی ئابدا دەمامکی بۆ داناون.


پینتۆس راهێنەری توانای جەستەیی لە ماوەی ئامادەکاری پێش وەرز دەڵێت: یاریزانەکان زۆر حەزیان لەم پشکنینە نییە چونکە زۆر قورسە بە دەمامکێک کە شیکاری ئۆکسجین بکات و  ڕابکەیت، یاریزان هەیە پێم دەڵێ: ئەنتۆنیۆ تۆ شەیتانیت. ” ئەمە وا دەکات پێبکەنم.”



PM:07:02:13/03/2024