کەشناسی : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و خێرایی با چالاک دەبێت

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە لە سبەی ئێوارەوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، و خێرای با مامناوەند  ( ١٥ – ٢٥ )کم/س دەبێت، و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تــــا ٢ بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت،و پاشان لە کاتەکانی شەو لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی ئەگەری باران بارین زیاترە ، و هەندێک کات لە کاتی باران هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستووتەڕوو کە خێرای با لە رۆژی هەینیدا  مامناوەند  ( ١٥ – ٢٥ )کم/س دەبێت، بەڵام هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ کم/س ، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٢

سلێمانی :٢١

دهۆک : ٢١ 

 زاخۆ : ٢٢ 
     
هەڵەبجە : ٢٠

کەرکوک : ٢٤

سۆران : ٢٠

حاجی ئۆمەران : ١٣

گەرمیان : ٢٥



AM:10:50:14/03/2024