ئه‌نجامی پشكنینی كارگوزاره‌كه‌ی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی ڕاگەیەندرا

ئەنجامی پشکنینی (دی ئێن ئەی) ئەو پارچانەی جەستە کە لە ماڵی پێشرەو دزەیی سەرمایەدار دۆزرایە، دەرکەوت کە هی میشێڵی کارگوزار بوون. 
  
فەلاح ئەنوەر کەلهووری کۆنسوڵی فەخری فیلیپین ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاندووە" دوێنێ ئەنجامی پشکنینی (دی ئێن ئەی) ئەو پارچانەی جەستە کە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرانەوە، دەرچوو و دەرکەوت پارچەی جەستەی میشێل بوون". 
 
شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ژمارەیەک هێرشی مووشەکی لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە سەر هەولێر کە بەهۆی هێرشەکانەوە پشڕەو دزەیی سەرمایەدار و ژینای تەمەن (١١) مانگی کچی، هاوڕێیەکی بازرگانی و دایەنی منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.


PM:04:02:14/03/2024