سەرباری شەڕ لە قەندیل ئاهەنگی نەورۆز سازدەکرێت

سەرباری هێرش و شەڕی درۆنەکان، کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل، چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە بە هەزاران کەس بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل بکەن کە لە ٢١ی ئادار بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل بەرنامەی ئاهەنگ گێڕانەکەی بڵاوکردەوە کە رۆژی نەورۆز لە ژێر دروشمی " چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"، بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی  راگەیاندنی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لە ئێوارەی ٢٠ی ئادار دەست پێدەکات. هەروەها بەو پێیەی مانگی ڕەمەزانە لە نەورۆزی قەندیلەدا، خواردنی حازر بۆ ڕۆژووگران ئامادە دەکرێت.

ئاهەنگەکە لە ٢١ی ئادار کاتژمێر ١٢ لە گوندی ئێندزێ سەر بە هەرێمی قەندیل دەست پێدەکات.

وەک راگەیەندراوە هونەرمەندان مستەفا دادار، فرمێسک حافیز، جاسیمی ساز، مێدیا حوسێن، کۆما چیای شەنگال، کۆما وارگە و کۆما ڕۆژ لە ئاهەنگەکەدا بەشداری دەکەن.



PM:08:28:14/03/2024