سوپای ئەمریکا لە ناوبردنی ٩ مووشەکی بالیستی دژە کەشتی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر حوسییەکانی یەمەن لە نزیک دەریای سوور ڕاگەیاند.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی سێنتکۆم بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانیان ٩ موشه‌كی بالیستی دژه كه‌شتی و دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ناوبردووه، دوای ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان چوار موشه‌كی بالیستی دژه كه‌شتییان هه‌ڵداوه كه دوو موشه‌كیان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن كه‌وتونه‌ته خواره‌وه، دوو موشه‌كی دیكه‌ش له ده‌ریای سور، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دوو مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتییان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە لە یەمەن بەرەو کەنداوی عەدەن ئاڕاستەکردوون، جگە لە دوو مووشەکی دژە کەشتی بەرەو دەریای سوور.