كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه پێشبینی دەکات، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له ته‌واوی عێراق پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پێشبینیش دەکات، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شه‌كه باراناوی بێت و زریان و هه‌وره تریشقه‌ش رووده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی ١٥ ی ئازار ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت . لە شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت.