کەشناسی : باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە و پلەکانی گەرما (٢-٣) پلە نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ ناوچەدا، و پلەکانی گەرما  نزم دەبێت بە (٢-٣) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٠ 

سلێمانی : ١٨

دهۆک : ١٨

کەرکوک : ٢٢

هەڵەبجە : ٢١

زاخۆ : ١٩

سۆران : ١٧

حاجی ئۆمەران : ٩

گەرمیان : ٢٤



AM:11:14:16/03/2024