كونسوڵخانهی ئهمریكا له هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی كیمیابارانکردنی ههڵهبجه، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر، بۆ ئەوەی کارەساتی لەم جۆرە ڕوونەدەنەوە".
كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههولێر، ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ (٣٦) ههمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی هەڵەبجەیە کە تیایدا ڕژێمی پێشوی سەدام حسێن چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی مەدەنی بێتاوان لە ماوەی تەنها (٢٠) خولەکدا و لە هەمان کاتیشدا بووە هۆی بە سەختی برینداربوونی زیاتر لە (١٠) هەزار کەسی دیكه".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەو ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسەباریە بۆ هەموو عێراقییەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارە لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههولێر دەشڵێت" بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ڕێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە ڕونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی".
رۆژی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی پێشووی بەعس بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرا، لە ئەنجامدا جگە لە شەهیدبوونی پێنج هەزار هاوڵاتی بە سەدانی دیکەش بێسەروشوێن و برینداربوون، هاوکات ساڵانە لەو رۆژەدا بە چەندین مەراسیمی جیاواز لە کوردستان بەگشتی و هەڵەبجە بە تایبەت، رێز لە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەگیرێت.