سه‌رۆکی ئه‌رکانی 20 وڵاتی هاوپه‌یمانان له‌واشنتن کۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ قه‌لاچۆکردنی داعش.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ئاژانسه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه کۆبوونه‌وه‌که هه‌موو وڵاته به‌شداربووه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئوسترالیا به‌شدارده‌بن و، سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لوید ئاستۆن که‌سه‌ر په‌رشتیاری هێرشه‌کانی سه‌ر داعشه راپۆرتێک له‌سه‌ر گورزه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمان پێشکه‌ش ده‌کات".
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له‌کاتێکدایه که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاو به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌م شه‌ڕه کاتی زۆری ده‌وێت تا داعش قه‌لاچۆ ده‌کرێت.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جون کیری راگه‌یاندبوو که گورزه ئاسمانییه‌کان له عێراق سه‌ره‌تای کاره‌کانیانه، دواتر ده‌یانه‌وێت له سوریا داعش لاواز بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که 69 کۆمپانیا به‌لێنیان داوه به‌شداری هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بن بۆ شکست پێهێنانی داعش.