گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیان کرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌کی جه‌ندرمه‌ی تورک له‌ناوچه‌ی ده‌رسیم، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیاش بۆردومانی ناوچه‌ی هه‌کاری ده‌که‌ن.
ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌مرۆ 14 تشرینی یه‌که‌م بڵاویکرده‌وه که فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا چه‌ند شوێنێکیان له باشوری رۆژ‌هه‌ڵاتی تورکیا بۆردمان کردووه.
ئاژانسه‌که باس له‌وه ده‌کات ئامانجی ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه بۆ لێدانی " چه‌کدارانی" پارتی کرێکارانی کوردستانه.
شه‌وی رابدوو گه‌ریلاکانی په‌که‌که به‌پێی میدیاکانی په‌که‌که له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌کی سووپای تورک له ناوچه‌ی ده‌رسیم له‌باکوری کوردستان و چه‌ندین جه‌ندرمه‌یان کوشتووه.