پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە سەرجەم دامودەزگاکاندا پشوی فەرمییە".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاری هاوڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بڕیارماندا ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو".
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمشەو عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ، بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو بڕیاریدا سبەینێ چوارشەممە بکاتە پشووی فەرمی.