کەشناسی : بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و بۆ تاوەباران دەگۆڕدرێت، و سبەی هەینی باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەکانی گەرما(٣-٤) پلە نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت و لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم  ئەگەری گۆرینی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە هەیە لە شارەکانی  هەولێر و دهوک و دەوروبەری، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو . 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەست پێ دەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکاندا وە بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان دەبارێت ،  لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەجۆرێک هەندی کات بۆماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری وە هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا.

ئەوەشی خستووتەڕوو کە پلەکانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە (٣- ٤  )پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  ١٣

سلێمانی :١١

دهۆک :   ١٠

 زاخۆ  : ١١

هەڵەبجە : ١٤

کەرکوک : ١٥

سۆران : ٨

حاجی ئۆمەران : ٢

گەرمیان : ١٦



AM:10:24:21/03/2024