بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاجیاکان بڵاوکرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە ناوچەی سۆران باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر باریووە بە بڕى (٢٦.٦) ملم.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە شاری سلێمانی باریووە کە بڕەکەی (١٤.٤) ملیمەترە، پاشان هەڵەبجە بە بڕی (١٢.٦) ملیمەتر و دواتر دهۆک بە بڕی (١٠.١) ملیمەتر باریووە، هاوکات لە هەولێر (٢.٢) ملم باریووە، لە بەرامبەردا لە کەرکوک هیچ بڕێک نەباریووە.

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 


PM:02:45:21/03/2024