کەشناسی: سبەی بارانی بە لێزمە دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی هەینی بەیانییەکەی بارانبارین لە چەندان شوێنی هەرێم دەستپێبکات و دواتر ببێت بە لێزمە باران.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو پێج شەممە بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سبەی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەست پێ دەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکاندا وە بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان دەبارێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەجۆرێک هەندی کات بۆماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری وە هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا .

هەر ئەمشەو کەشناسی بڕی بارانبارینی  ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناچەکانی هەرێمی بەمشێوەیە راگەیاند:

پیرمام 0.1 ملم
شەقڵاوە 0.3 ملم
سلێمانی 0.1 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدی 2.0 ملم
بارزان 3.8 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 0.2 ملم
سۆران 0.4 ملم
ماوەت 0.6 ملم
مێرگە سور 5.2 ملم
سیدەکان 0.6 ملم



PM:11:32:21/03/2024