کەشناسی : بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کات رێژی دابارین زیاتر دەبێت ولە ناوچە ساخاوییە سنوورییەکاندا بەفر دەبارێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەندێکجار مامناوەند دەبێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا هەیە، وپلەکانی گەرما نزیک دەبێـت لە تۆمارکراوی دوێنێ .

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر, لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەلەبجە و هەندێ ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٧ 

سلێمانی : ١٥

دهۆک : ١٦

کەرکوک : ١٨

هەڵەبجە : ١٧

زاخۆ : ١٧

سۆران : ١٣

حاجی ئۆمەران : ٦

گەرمیان : ٢٢



AM:11:17:23/03/2024