بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەریتانیا دەکەن

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و قوباد تاڵەبانی کەسی دووەمی ناو یەکێتی بە سەردانێکی رانەگەیەندراو سەردانی بەریتانیا دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) هەفتەی رابردوو بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی بە داوایەکی فەرمی رانەگەیەندراو سەردانی وڵاتی بەریتانیان کردووە.

لەبارەی چۆنێتی سەردانەکەی ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتییەوە، زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەسەر داوای وڵاتی باریتانیا بووە.

" سپی " زانیوویەتی قوباد تاڵەبانی چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، بەلآم بافڵ تاڵەبانی تا ئێستا لەو وڵاتەیە.

میدیاکانی یەکێتی هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە. 



AM:12:07:24/03/2024