کۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و ئامادهیی خۆشیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە دووپات دەکەنەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت " هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ١٠ی حوزەیران بەشێوەی چوار بازنەیی (هەولێر، دهۆک، سلێمانیو هەڵەبجە) دەبێت.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی "پەرلەمانی کورستان ١٠٠ کورسیە، هەولێر ٣٤ کورسی، سلێمانی ٣٨ کورسی، دهۆک ٢٥ کورسی، هەڵەبجەش ٣ کورسی".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا جومانە غەلای دەڵێت"کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکانی حزبو هاوپەیمانێتیو کاندیدە سەربەخۆکانی لەڕۆژی ١٣ی ئادارەوە کردوەتەوەو تاوەکو ڕۆژی ٢٨ی ئهم مانگه تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بەردەوامدەبێت".