بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

ئەمشەو یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە ناوچەی خانەقین باریووە. 

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی خانەقین باریووە کە بڕەکەی (١٧.٦)  ملم بووە. 

هەروەها زۆرترین بڕی باران بارین لەو ماوەیەدا له‌م ناوچانە باریووە:

هەولێر ٢.٨ ملم

پیرمام ٢.٩ ملم

شقڵاوە ٢.١ ملم

سلێمانی ٧.١ ملم

کرکوک ٢.٢ ملم

خانقین ١٧.٦ ملم

چمچماڵ ٤.٠ ملم

شەمامک ٣.٤ ملم

بارزان ١.٨ ملم

بازیان ٣.٠ ملم

دەربەندیخان ٦.٠ ملم

دووز خورماتوو ١.٤ ملم

حاجی ئۆمەران ٦.٤ ملم

هەڵەبجە ٥.٦ ملم

هەڵشۆ ٤.٤ ملم

کلار ٤.٤ ملم

خەبات ١.٠ ملم

میدان ٨.٦ ملم

سۆران ١.٦ ملم

پێنجوین ٥.٤ ملم

ماوەت ٣.٢ ملم

قەڵادزێ ١.٢ ملم


PM:10:01:24/03/2024