وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم رایدەگەیەنێت" وڵاتی كۆریای باشور ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی ماسته‌ری له زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخانكردوه، فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمیش ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه".
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ئاگادارده‌كاته‌وه كه وڵاتی كۆریای باشور له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانان و سێنته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشور (KDI School) ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی ماسته‌ر له بواره‌كانی (سیاسه‌تی گشتی، سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان و به‌ڕێوه‌بردنی گشتی و خاوه‌نداریه‌تی فكری و سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدان) له زانكۆكانی وڵاتی كوریای باشور ته‌رخان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته بێت و ئاره‌زوی خوێندنی له زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشور هه‌یه، به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه ده‌توانێت داواكاری له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رچاوه‌ی زه‌ماله‌كه بكات.
مه‌رجه‌كان:
• پێشكه‌شكار ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا بێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
• پێشكه‌شكار ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به‌ده‌ستهێنانی دواین بڕوانامه.
• پێشكه‌شكار ده‌بێت كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له (٦٥%) كه‌متر نه‌بێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو له به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌یه‌ك جیاوازه، بۆیه به‌ر له پێشكه‌شكردن، تكایه ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بخوێننه‌وه كه داواكاری بۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
• داواكار ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
• كاندیدی سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمان ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت، واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
• كاندیدی سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن وڵاتی كۆریای باشور پشتگیری دارایی ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
تێبینی:
- هه‌ركه‌سێك مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته نه‌بێت، دواجار مۆڵه‌تی خوێندنی پێ‌نادرێت.
- تكایه بۆ هه‌ر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سه‌ره‌تا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
- دواكات بۆ پێشكه‌شكردن و مه‌رجی زمان له زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌كی تر، یان له به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌یه‌كی دیكه جیاوازه، تكایه به‌ر له پێشكه‌شكردن به وردی سه‌رنجی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بده‌ن.