لە سلێمانی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا سبەینێ دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تیمەکان لە هەوڵدان بۆ زوو پاککردنەوەی تەواوی پاشماوەکانی ڕووداوە هاتوچۆکەی دووکان کە بەهۆیەوە سووتەمەنی کەوتە زێی دووکانەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ڕاگرتنی دابەشکردنی ئاو لەپێناو تەندروستی هاوڵاتییان بووە، لە ئێستادا تیمەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ئاوەکە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ تاوەکو سبەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.

ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە لە قەزای دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو بارهەڵگر لە ئەنجامی پێکدانێک ئاگریانگرت و بەشێک لەو سووتەمەنییەکەی کەوتە ناو زێی دووکانەوە کە بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاو راگیرا.


PM:01:41:30/03/2024