کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەدوەدەکات کە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا،و کەمێک بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە پلەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی دووشەممە ١ی نیسان ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٧
سلێمانی : ٢٥
دهۆک : ٢٦
زاخۆ : ٢٨
هەڵەبجە : ٢٦
کەرکوک : ٢٧
سۆران : ٢٥
حاجی ئۆمەران : ١٧
گەرمیان : ٢٩