ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ لەسەر پرسی هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان جینین پلاسخارت سەردانی فایه‌ق زه‌یدانی کرد.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" جینین پلاسخارت نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ردانی فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەی بلاسخارت بۆلای زەیدانی باس لە رۆڵی دادوه‌ری فیدراڵ كراوه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆمسیۆن بڕیاریدا تا كاتژمێر (١٢:٠٠)ی ئه‌مشه‌و واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كۆتایی دێت.