لە ئاگرێکدا لە بازاڕێکی دهۆک ٣٠٠ دوکان سوتان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ئاگرێک لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوەو لە ماوەیەکی کەمدا چەندان دوکان گڕی گرت، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ دوکان بەتەواوی سووتاون.
 
هەرچەندە تیمی ئاگرکوژێنەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە شوێنێ رووداوەکە بوون و دەستیان بە هەڵمەتی ئاگر کوژانەوە کردووە، بەڵام قەبارەی ئاگرەکە هێندە زۆربووە تا کەمێک لەمەوبەر ئەوجا توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

زیانە گیانییەکان تەنها ١٠ کارمەندی ئاگرکووژێنەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەو، بە تێکڕا زیانی گیانی نەبووە، هەرچی زیانە مادییەکانە زۆرە، بەڵام هێشتا نە خەمێڵنراوە.

تیمی لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی گەیشتن بە هۆکاری ئاگرەکە.



AM:09:09:01/04/2024