کونسوڵخانەی چین لە هەولێر لەبارەی ئەو شامپۆیەی کە دەموچاوی هاوڵاتییەکی شێواند ئەمڕۆ دووشەممە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هه‌ر به‌رهه‌مێكی ساخته كاتێك پشتڕاستكرایه‌وه، پێویسته به خێرایی له بازاڕ ده‌ربكرێت".
لە روونکردنەوەکەدا کونسوڵخانەی چین ڕایگەیاندووە" ئێمه سه‌رنجمان به‌و ڕاپۆرتانه داوه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مێكی شامپۆ به ناوی (Brimles Herbal-Bubble)، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت هاوسۆزی خۆمان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و به‌رهه‌مه بگه‌یه‌نین، ئێمه نیگه‌رانی خۆمان به‌م ڕوداوه ده‌ڕه‌بڕین و ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی زانینی سه‌رچاوه و كه‌ناڵی هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه و زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی پشكنینی كوالێتی".
کونسوڵخانەی چین دەشڵێت" هەر بەرهەمێکی ساختە و خراپ، کاتێک پشتڕاستکرایەوە، پێویستە بە خێرایی لە بازاڕ دەربکرێت و لە رێگای هەوڵە هاوبەشەکانمانەوە دەتوانین بەرژەوەندی و مافی بەكارهێنه‌ران لە پلەی یەکەمدا بپارێزین".
"ئێمە پێمان خۆشە هەماهەنگی لەگەڵ لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەین و وردەکاری تەواوی ئەم رووداوە وەربگرین بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر کێشەیەک کە لەوانەیە لە پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵاکەدا هەبێت". (کونسوڵخانەی چین وادەڵێت)
ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو دوای بەدواداچوونەکانیان لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ىڕیکی زۆر لە شامپۆی (Brimles Herbal-Bubble) کە دەستیان بەسەردا گرتبوو لەناویان برد.