وێنە.. ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد

ئەمشەو ڕەزا داود نەژاد ئەکتەری دیاری ئێران، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ڕەزا داود نەژاد، بەهۆی هەوکردنی خوێنەوە ئەمشەو لە تەمەنی (٤٤) ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

ڕەزا داود نەژاد ساڵی (١٩٨٠) لە دایکبووە، بەشداری لە چەندین فیلم و زنجیرەدا کردووە، لەوانەش (متهم گریخت، مصائب شیرین، مرهم، خیابان های آرام، زندگی به شرط خنده )


PM:11:20:01/04/2024