بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە شەش گومانلێكراوی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیر كردوەو دەستیان بەسەر برێك حەبی هۆشبەردا گرتووە.
لەراگەیەنراوێكی بەشی راگەیاندنو پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە: دوابەدوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر دوو گومانلێكراوی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایییەتیمان لەبنكەی ئاسایشی ئیسێوەی سەر بە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، توانرا ژنو پیاوێك بەناوی (أ. أ. م)و (ك.أ. م) دەستگیر بكەن كە برێك مادەی هۆشبەریان پێبووە. دوای لێكۆڵنەوەی هێزەكانمان لەتۆمەتبارانی ناوبراو توانرا دەستی دووەمی بەكارهێنەران كە 3 تۆمەتبارن بەناوەكانی (ر،ع)و (خ،ر،ر) دانیشتوی رانەی (س،أ،ك) دانیشتوی هەڵەبجەی تازە دەستگیر بكەن، لەئێستادا ئەو 5 تۆمەتبارە بەپێی مادەی (14ی مخدرات) لامان راگیراونو پەراوی لێكۆڵنەوەیان بۆ كراوەتەوە.
هەر لەراگەنراوەكەدا هاتووە كە هێزەكانی ئاسایش لە شاری قەڵادزێ كەسێكیان بەناوی "س،ب،ر) دەستگیركردوەو دەستیان بەسەر 65 بەستە حەبی ترامادۆڵدا گرتووە. ناوبراویش ئێستا بە پێی مادەی 14ی موخدەرت دەستبەسەر كراوە.