"گوێتان بۆ خەڵک بگرتایە باشتربوو نەک لە شوێنى ترەوە گوێتان بگیرێت"

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" گوێتان بۆ خەڵک بگرتایە باشتربوو نەک لە شوێنى ترەوە گوێتان بگیرێت". 

عەلى باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، دوێنێ دووشەممە لە شاری هەولێر لە میانی بەشداریکردنی لە خوانێكی بەربانگدا وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند" بەهۆی زوڵم و فەسادەوە هەرێمی كوردستان بنكۆڵ و كرمۆڵكراوە، گوێتان بۆ خەڵکە ناڕازییەکەى خۆتان بگرتایە باشتربوو نەک لە شوێنى ترەوە گوێتان بگیرێت".  

وتیشی" بەرپرسانی هەرێم سوپاسگوزاری ئەو هەموو نیعمەتە نەبوون کە خوای پێی بەخشیون بۆیە ئێستا دامەزراوەکانی هەرێم هیچ ئیعتیبارێکیان نەماوە". 

عەلی باپیر ڕاشیگەیاند" دەسەڵاتدارانی هەرێم هەمیشە ترسیان لە خۆپیشاندان هەبووە بۆیە ترسەکەیان لە شوێنێکی دیکەوە بۆهات". 


AM:08:14:02/04/2024