وێنە.. خانمە هونەرمەندێک کەسێکی نزیکی لەدەستدا

ئەکتەر و گۆرانیبێژی دیاری سیرین عەبدولنور هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بڵاوکردەوە. 

سیرین عەبدولنور لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی گیان لەدەستدانی دایکی ڕاگەیاند و دەڵێت" دایكی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كردووە".

هەروەها سیرین بۆ دایکی نوسیوە" خوات لەگەڵ دایكی من، شیرینی من".

سیرین عەبدولنور، لە دایکبووی ١٩٧٧ لە دایکێکی یۆنانی و باوکێکی لوبنانی، سەرەتا بە نمایشی جلوبەرگ دەستیپێکردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ بڕوانمایشکاری وەرگرت، لە ساڵی ١٩٩٤ لە گۆرانییەکی جۆرج وەسفودا دەردەکەوێت. 

لە ساڵی ١٩٩٨ دا لە یەکەم کاری دارامادا بەشداری کرد، لە ٢٠٠٢ دا خەڵاتی باشترین مۆدێلی پێدرا، لە ساڵی ٢٠٠٣دا خەڵاتی باشترین رۆڵی وەرگرت لە درامای ( ئیبنتی ).  


AM:09:03:02/04/2024