ژماره‌یه‌ک له‌و بازرگانانه‌ی که نه‌وت له‌داعش وه‌رده‌گرن و تا ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ئۆتۆمبیلیان بۆ داعش ناردووه، له‌ناو هێزی پێسمه‌رگه‌دان و هه‌ندێکیشیان خه‌ڵکی ئاسایین.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک له‌و بازرگانانه له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا له میحوه‌ری خورماتوو له‌گه‌ڵ میحوه‌ری دبسن و پێنج که‌سن، هاوکات هه‌ندێکی تریان خه‌ڵکی ئاسایین.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی به‌دووری نه‌زانی که که‌سانی به‌رپرسی باڵا له‌پشت ئه‌وانه‌وه بن که ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" سه‌فقه‌یه‌کی وا گه‌وره‌و حه‌ساس به‌چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی ناو هێزی پێشمه‌رگه ناکرێت، هه‌روه‌ک به‌بازرگانی ئاساییش ناکرێت ده‌بێت، بازرگانی گه‌وره له‌پشت ئه‌و سه‌فقیه‌وه بن، که نه‌وته ره‌شه‌که وه‌ربگرن و له‌ناوچه‌کانی که‌رکوک و گه‌رمیانه‌وه بینێرن بۆ ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌گه‌ر دادگا‌و داواکاری گشتی هه‌بێت ده‌بێت هه‌موو ئه‌م شتانه ئاشکرا بکات و راپێچی داداگایان بکات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی تا ئێستا چه‌ند که‌سێکی مه‌ده‌نی ده‌ستگیرکراون که چه‌ند که‌سێکیان خه‌ڵکی گه‌رمیانن، هه‌روه‌ها پێنج ئه‌فسه‌ری هێزی پێشـمه‌رگه له‌ژێر لیکۆلینه‌وه‌دان که تیایاندایه له پله‌ی موقه‌ده‌مه‌وه به‌ره‌و خوارتر.
ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌زاری په‌رله‌مانتاری گۆڕان مه‌حمود عومه‌ره‌وه له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه ئه‌و بازرگانانه 2000 ئۆتۆمبیلی جۆری ده‌بڵ کابینه‌یان بۆ داعش کڕیوه، دووره له‌راستیه‌وه‌و ئه‌و ژماره‌یه له‌وه زۆر که‌متره، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه که‌سێک له گیراوه‌کان زیاتر له 30 ئۆتۆمبیلی ده‌بڵ کابینه‌ی بۆ داعش ناردووه.
له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی دام‌حمود عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاندووه "چه‌ند بازرگانێكی كورد دوو هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆی ده‌بڵ كابینه‌یان بۆ گروپی تیرۆریستی داعش كڕیوه‌و له‌به‌رانبه‌ردا نه‌وتی خاویان له داعش وه‌رگرتوه، ئۆتۆمبێله‌كانیشیان له‌رێگه‌ی سلێمان به‌گه‌وه گه‌یاندوه‌ته داعش”.
ئه‌و وتیشی "ئه‌وه‌نده‌ی پێمانگه‌یشتبێت، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون به‌ڵام نازانین ژماره‌یان چه‌ند كه‌سه‌و خه‌ڵكی چۆنیان تێدایه".
ئه‌و زانیاریه دوای ئه‌وه‌دێت، دۆسیه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وت له‌نێوان ژماره‌یه‌ك كورد‌و چه‌كدارانی داعش ئاشكرابوو، كه‌له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی پێكهێناوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌ه‌شكردوه زانیاری‌یان هه‌یه له یه‌ك رۆژ پێش جه‌چنی قوربان، بازرگانه كورده‌كان شه‌ش ته‌نكه‌ر نه‌وتی خاویان به‌هاوكاری خه‌ڵكی سه‌ربازی له‌رێگه‌ی دوبز‌و دواتر خورماتوو داقوقه‌وه هێناوه كه له‌داعش كڕدراوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه تا ئێستا پێنج كه‌سی سه‌ربازی ده‌ستگیركراون كه خه‌ڵكیان تێدایه پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌وانه‌وه كاریان كردوه ده‌ستگیرنه‌كراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه ته‌نكه‌ره به‌نزینه‌كان كه‌چون بۆ داعش پاسه‌وانی كراون‌و به بازگه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا تێپه‌ڕیون.
بێت".
حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی له‌هه‌ریه‌كه له وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش پێكهێناوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه‌یه.