بەسرە.. لەبەردەم خوێندنگەیەك بارهەڵگرێك لە ٥٠ خوێندكار دەدات


لە ڕووداوێکی هاتووچۆی سەختدا لە پارێزگای بەسرە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ٥٠ خوێندكار دەدات لە کاتی دەرچوونیاندا لە خوێندنگە و بەهۆیەوە ٦ خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و ١١ خوێندكار بریندار بوون و بەهۆیەوە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاندووە" شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەکە، كە بووە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ دەستگیرکراوە".

ئاشكراشی كردووە، ڕووداوەكە بەهۆی لەکارکەوتنی سوکانەوە بووە و بۆتە هۆی ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست بدات.

بەم هۆیەوە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە ماتەمینی گشتیی لە پارێزگای بەسرە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیاند.

 




PM:07:52:02/04/2024