کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان لە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور وە لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە.  


AM:10:09:03/04/2024