ئه‌مڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوو سکاڵایی ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە کە یەکێکیان لەسەر ناردنی (٦١٨) ملیار دینارەکەی هەرێم بووە.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ لەسەر دوو سکاڵایی مستەفا سەنەد ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی هه‌ردوو سكاڵاكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی" سیفه‌تی یاساییان تێدا نییه".
سكاڵای یه‌كه‌می مستەفا سەند دژی بڕیاری ناردنی (٦١٨) ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم بووە كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری لێ دابوو، هەروەها لە سكاڵای دووه‌میشدا داوای له دادگای فیدراڵی كردووە کە وه‌زیری دارایی عێراق پابه‌ند بكات به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی سێ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و ئه‌گه‌ر وای نه‌كرد، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بناسرێت.