ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم مووچەی مانگی شوباتی ڕابردوو وەردەگرن.

بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بکرێت.


AM:09:33:04/04/2024