پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان ئەمڕۆ هەشتەمین کۆنگرەی خۆی بە گرتنەبەری رێوشوێنی تووندی ئەمنی دەبەستێت و گۆڕانکارییەکانی ناو حزبەکە جێگیر دەکرێن، وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكراتیش دەڵێت" عەبدوڵا حاجی مەحمود چانسی بەشداریکردنی نەما".
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٤ی نیسان پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی له گوڵه‌خانه ده‌به‌ستێت و گۆڕانكاریه‌كانی ماوه‌ی ڕابردوو كه بریتین له دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌وانه برای سه‌رۆكی حزبه‌كه، جێگیرده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مه‌ترسیی دروستبوونی گرژیی زیاتر ده‌كرێت.
هەر ئەمڕۆ فه‌رهاد تۆفیق، وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكرات ڕایگه‌یاندووە" كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزبه‌كه‌یان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ستن، کە پێشتر بڕیار بوو عەبدوڵا برا و جێگری محەمەد حاجی مەحمود بەشداریی کۆنگرە بکات، بەڵام ئێستا چانسی بەشداریکردنی نەماوە.
له كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامدران، جێگیر ده‌كرێن، له‌وانه دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی حزب كه ده‌كاته برای محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود.
٥ی ئازاری ئه‌مساڵ پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستانی لە ڕیزەکانی پارتەکەی دا، ئه‌وكات ڕاگه‌یه‌ندرا كه جگه له موڵك و ماڵه‌كان كه په‌یوه‌ستن به حزبه‌كه‌وه هاوكات پۆسته‌كه‌شی له حكومه‌ت لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
به‌ستنی كۆنگرەی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان له‌كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵای حاجی مەحمود دروست بوو.
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو براکەدا زیاتر لە شەش مانگە بەردەوامە، هاوکات کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی گوڵەخانەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چەند پێشمەرگەیەکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەردوو بەرەی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵا حاجی مەحمود دروستبوو.
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی ١٩٧٦بە ناوی بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان دامەزراوە، تا ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە.