نەرمین مەعروف: ناردنی مووچە بەکاش بەردەوام دەبێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ناردنی مووچە بەکاش بەردەوام دەبێت تا دەکرێت بە کارتی بانکی ". 

د.نەرمین مەعروف ، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە" وەك ئەوەی چاوەڕوانماندەكرد لە دوا دیدارمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كە دڵنیایی پێداین كە ئەم هەفتەیە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی شوبات دەنێرن بەپشتبەستن بە كۆدی بایۆمتری ئەو هێزانە پارەكە نێردراو مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەكانی پێدابەشكرا".

دەشڵێت " پشتبەست بە روونكردنەوەی دادگای فیدڕاڵی، ناردنی مووچەی مانگی سێ و بەدواوە مانگانە بە كاش بەردەوامدەبێت تا ئەوكاتەی پرسی بەبانكیكردنی موچە(تەوتین) یەكلادەكرێتەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا" .

رۆژی ٤ ی نیسان وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ١٣٠ ملیار دیناری خستە سەرهەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم وەک وەجبەی یەکەمی مووچەی مانگی ٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم، بۆ مانگی شوباتیش بڕی ٩٥٠ ملیار دیناری بە چەند وەجبەیەک رەوانەی هەرێم کرد.



AM:12:10:05/04/2024