لیستی مووچەی مانگی ٣ راگەیەندرا

ئەمشەو وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی راگەیاند و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردۆتەوە کە لە سبەی شەممەوە دەستپێدەکات تا ئێوارەی دوو شەممە کۆتایی دەوام سەرجەم مووچەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێن.

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت" لیستی مووچە بەپێی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە و لەکاتی هەر گۆڕانکارییەک لە هاتنی تەمویلەکە، گۆڕانکاری لە لیستەکەدا دەکرێت".

بەپێی لیستی مووچەی رۆژی شەممە، ٦ـی مانگی چوار، مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەر دەگرن.

رۆژی یەکشەممە، ٧ـی مانگی چوار، وەزارەتی تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن مووچە وەردەگرن.

رۆژی دووشەممە، ٨ـی مانگی چوار، وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هیزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەی ٧٠، یەکەی ٨٠، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.




PM:07:50:05/04/2024