باران بارین دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی عێراقی پێشبینی دەکات لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێبکات.
 
ئەمڕۆ هەینی، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاند" سبەی شەممە بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەندێ کات نیمچەهەور دەبن و دواتر دەگۆڕێن بۆ هەوری تەواو."

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات " لە سبەینێ شەممەوە بارانبارین ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و کەرکوک و سەڵاحەدین و ئەنبار دەگرێتەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بارانبارین هەموو ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی بەخووڕ هەیە.



PM:10:50:05/04/2024