کەشناسێک: بارانبارین و هەرەبروسکە دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەمشەوەوە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات هەروەها دەڵیت" خێرایی پا چالاک دەبێت و تۆز و خۆلێکی کەم دروست دەبێت".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ رایگەیاند" لەدرەنگانی ئەمشەو بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیە لەدەریای سوور و ناوەراستەوە و سەرەتاش بە چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە بارانی کورت خایان کاریگەری ئەبێت بۆ سبەی یەکشەمە ٧ی نیسان ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و بای باشوری رۆژھەڵات لەناوچەکانی باشوری عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٠کم/ک و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک خێرای باکە چالاکتر ئەبێت ھەندێک کات بۆ سەرووی ٤٠کم/ک بەھۆیەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم ئەبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەکاتەکانی سبەی ئێوارەوە بەتایبەت شەو کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر ئەبێت و بەگوێرەی کات ھەورە بروسکە دەستپێدەکات و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبارێت کە رێژەی دابارینەکان ناجێگیر ئەبن لە شوێن تا شوێن کاریگەری جیاواز و دیاری نەکراو ئەبێت ، پلەی گەرمی سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٤ پلە نزمدەبێتەوە .

ئاراس جەبار وتیشی" تاوە بارانی بەھارە و ھەورە بروسکە لەم قۆناغەدا تا ئێوارەی دووشەمە ٨ی مانگ ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت و قۆناغی دووھەم لەئێوارەی سێشەمەوە ٩ی مانگ دەستپێدەکاتەوە لەم قۆناغەدا پێشبینی بارانێکی باشتر ئەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی ".

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی 

ھەولێر ٢٥ پلە

سلێمانی ٢٤ پلە

دھۆک ٢٢ پلە

ھەڵەبجە ٢٥ پلە

کەرکوک ٢٨ پلە

ئیدارەی گەرمیان ٣١ پلە

ئیدارەی راپەرین ٢٤ پلە

ئیدارەی سۆران ٢٢ پلە 





AM:09:10:06/04/2024