"ئەمریکا خۆی بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران ئامادە دەکات"

ڕاپۆرتەکان لە ئەمریکاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە واشنتۆن خۆی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل یان ئامانجەکانی پەیوەست بە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکاری دەکات.

ڕۆژی هەینی کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن و پاشان ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕاپۆرتیان دا کە واشنتۆن "لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودایە" لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا و پێشبینی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کۆماری ئیسلامی دەکات.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە" واشنتۆن لە ئامادەباشییەکی زۆردایە و چالاکانە خۆی بۆ هێرشێکی بەرچاوی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی هەفتەی داهاتوو یان زیاتر ئامادە دەکات".

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە هێرشێکی ئاسمانی کرایە ئامانج و حەوت ئەندامی باڵای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەوان فەریق محەممەد ڕەزا زاهیدی و جێگرەکەی فەریق محەممەد هادی حاجی ڕەحیمی کوژران.


AM:10:45:06/04/2024