دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستران.
ئاژانسی هەواڵی فهرمی سوریا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە" لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا دەنگی چهند تەقینەوەیهكی یەک لە دوای یەک بیستراون کە بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی چەند مووشەکێکی داوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆكاری ئەو تەقینەوانە دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستاش هیچ لایهنێك بەشێوەیەکی فەرمی بهرپرسیارێتی خۆی له هێرشهكان ڕانەگەیاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی دووشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی میززەی دیمەشقی پایتەختی سوریا باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە محەمەد ڕەزا زاهیدی ڕاوێژکاری باڵای سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا و لوبنان لەگەڵ جێگرەکەی و پێنج کەسی دیکە کوژران.