هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایدەگەیەنن" له سێ شارى ڕۆژئاواى كوردستان هێرشێك ئه‌نجامدراوە کە بەهۆیەوە كوژرا و بریندارێكى زۆر له گروپهكانى سه‌ر توركیا هه‌یه".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین - هەرەئە، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانمان لە مانگەکانی ئادار و نیساندا زۆرترین چالاکییان لە دژی هێزەکانی تورکیا و گروپهكانى سه‌ر به‌و وڵاته ئەنجامداوە".
ئه‌وه‌ش هاتووە" هێزەکانمان لە ناحیەی شێرانی عەفرین و دەوروبەری شارۆچکەی ماری و عزەزێن کە سەر بە شاری حەلەبە و لەسەر سنووری تورکیاش زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە دژی ناوەندەکانی گروپهكانى سه‌ر به تورکیا، لە ئەنجامدا نۆ چه‌كدارى سه‌ر به تورکیا کوژراون و هاوكات نۆى دیكه‌ش برینداربوون و ئۆتۆمبێلێكیش تێکشکێندراوه".