بە دەیان هەزار کەس دادەمەزرێن


كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان پێویستیان بە دامەزراندنی ٤٥ هەزار كەسە. 
لە ڕاگەیەنراوێكدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت" پێویستمان بە ٤٥ هەزار کارمەندە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی لینكی (pcemp.ihec.iq) داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە دامەزراندنەكە، فەرمانبەران و دەرچووانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەگرێتەوە.
تا ئیستا بڕیارە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، هەموو لایەنەکان مکوڕن لەسەر ئەنجامدانی لەو کاتەدا، تەنها پارتی نەبێت رایگەیاندووە بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات.



AM:12:12:07/04/2024