نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

بە هۆی زۆری سووتەمەنی و کەمی خواستەوە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سنووری سلێمانی دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند" لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت".

ڕوونیشیکردەوە کە لە هەر لیترێکی بەنزینی سوپەر و موحەسەن ٥٠ دینار دادەبەزێت و نۆرماڵیش ٢٥ دینار.

بەهمەن قادر هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینی گەڕاندەوە بۆ زۆری بەرهەم و کەمی خواست و وتیشی" دابەزینی نرخی دۆلار یەکیکی دیکەیە لە هۆکارەکان".



PM:12:12:07/04/2024