مه‌ترسیی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی خوشك و برایه‌كی په‌نابه‌ری سیاسیی كورد دەکرێت بە ناوه‌كانی ( نه‌رگس هاشمی و ئیدریس هاشمی).
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌مدواییه‌دا دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای په‌نابه‌ریی دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسیی خه‌ڵكی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو به ناوه‌كانی نه‌رگس و ئیدریس هاشمی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌ری سویده‌وه، مه‌ترسیی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره بۆ ئێران هاتووه‌ته ئاراوه.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو" پێش ئه‌وه‌ش ئیدریس و نه‌رگس هاشمی، به‌هۆی چالاكییه كولتووری و سیاسییه‌كانیانه‌وه له ژێر به‌دواداچوونی ده‌زگا ته‌ناهی و دادوه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دانرابوون، ساڵی 2015 به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری ڕۆیشتنه سوید و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا داواكاریی په‌نابه‌رییه‌كه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه".
هەروەها هاتووشە" دۆسیه‌ی ئه‌و خوشك و برایه دوای چه‌ند ساڵ ناڕوونی جارێكی تر زیندوو كراوه‌ته‌وه و له ئاكامدا، به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌یان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌ریی سویده‌وه، ئێسته له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه".
نه‌رگس هاشمی و ئیدریس هاشمی، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا و هه‌روه‌ها له بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی"، له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا چالاك بوون. ئه‌وان له سه‌رجه‌م ڕێكخراو و چالاكانی مافی مرۆڤ داوا ده‌كه‌ن كه له هه‌ر ڕێیه‌كه‌وه كه بۆیان ده‌كرێت، بۆ پێش‌گرتن به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان هه‌وڵ بده‌ن.