جارێکیتر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگر دەکەوێتەوە

بۆ جارێکی تر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوەو دەیان دوکان سوتاون، بەڵام زیانی گیانی بە دواوە نییە. 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ئاگرێکی بەهێزی تر لە لەنگەی هەولێر کەوتۆتەوەو تا ئێستا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە ٤٥ دوکان سووتانوون.

تا ئێستا هۆکار سەرلەنوێ ئاگر کەوتنەوە لەو بازاڕە نەزانراوەو تیمەکانی ئاگر کوژاندنەوەو هێزە ئەمنیەکان سەرقا ڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

پێش ٤٠ رۆژ لەمەوبەر ئاگرێکی تر لەم بازاڕە کەوتەوەو زیانێکی زۆری مادی بەدووکاندارەکان گەیاند و نزیکەی ٢٠٠ دوکان سووتان، هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوە وەک ماڵپەرێکی بڵاویکردبوەوە چەند کەسێکی تورک بەئەنجامدەری دانران، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و سەرچاوە سەربەخۆکان هیچیان لەو بارەیەوە رانەگەیاند.
 
پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨دا ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەدان دووکان سووتان.



AM:08:52:08/04/2024